سەرۆك كۆمار داوای پێدانی مووچەی فەرمانبەران دەكات



سەرۆک کۆماری عێراق داوا دەکات کێشەکانی ھەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن و دەشڵێت: ” مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابین بکرێت”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵا کۆبووەوە و ڕەوشی عێراق و پێشھاتەکان تاوتوێکران.

د. لەتیف رەشید جەختی لەوەکردەوە، پێویستە ھەوڵبدرێت بۆ خزمەتکردن بە دەزگا و دامەزراوەکانی حکومەت و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

سەرۆک کۆماری عێراق داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کرد لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، “بەشێوەیەک مافی ھەموو ھاووڵاتیان زامن بکات و خواستەکانیان بەدیبێت، ھەروەھا پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم”.

دەشڵێت: “بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات، كە كاریگەری دەبێت لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزاری و ڕەوشی ژیانی ھاووڵاتیان لەڕێگەی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و پشتگیریکردن لە وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت”.

دادگاى باڵاى سێ سکاڵاى لەسەر ماددە کحولییەکان رەتکردەوە
پێشت دادگاى باڵاى سێ سکاڵاى لەسەر ماددە کحولییەکان رەتکردەوە
تورکیا ناكۆكی ناوخۆیی كورد بۆ پەکخستنی هەناردەکردنی نەوت دەقۆزێتەوە
دواتر تورکیا ناكۆكی ناوخۆیی كورد بۆ پەکخستنی هەناردەکردنی نەوت دەقۆزێتەوە
ەیوەندیدار