تورکیا ناكۆكی ناوخۆیی كورد بۆ پەکخستنی هەناردەکردنی نەوت دەقۆزێتەوە



شرۆڤەکارێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، تورکیا ناکۆکی کوردەکان بۆ پەکخستنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەقۆزێتەوە و دەشڵێت: “ئەنقەرە هەوڵدەدات چەند خاڵێک بەسەر حکومەتی ناوەندیدا بسەپێنێت لە بەرامبەردا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت”.

حەیدەر عەرب، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، هاوکێشەکە خاڵە مەترسیدارەکان بۆ حکومەتی ناوەند دەگەڕێنێتەوە لە ئەگەری بەردەوامی نەبوونی هەماهەنگیی لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە حکومەتی عێراق سوود ببینێت لە زۆرێک لەو خاڵە بەهێزانەی هەیەتی بەرامبەر بە تورکیا و ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی لێدەکات دژی عێراق”.

وتیشی، ” یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی وەستانەوە لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتدا، فشارەکانی ئەنقەرەیە بەرامبەر بە دەستبەرداربوونی عێراق لەو غەرامەیەی دادگای نێودەوڵەتی لە ئەنجامدا سەپاندویەتی بەرامبەر ئەو هەناردە نایاساییەی کوردستان ئەنجامی دەدا.

ئەو ژرۆڤەكارە سیاسییە پێی وایە، “تورکیا هەوڵدەدات چەند خاڵێک بەسەر حکومەتی ناوەندیدا بسەپێنێت لە بەرامبەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت”.

جەختیشی كردۆتەوە، “کاتی ئەوه هاتووه حکومەتی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا بوەستێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن و کۆتایی هێنان به زیانەکانی ڕۆژانەی وڵات”.

ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تورکیاوە بووە هۆی ئەوەی عێراق 400 هەزار بەرمیل پارەی هەناردەکردن لەدەست بدات، لەئەنجامی؛ پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاگرتنی هەناردەی سەربەخۆی نەوت بۆ تورکیل لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا.

سەرۆك كۆمار داوای پێدانی مووچەی فەرمانبەران دەكات
پێشت سەرۆك كۆمار داوای پێدانی مووچەی فەرمانبەران دەكات
تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لەپێنجوێن کردە ئامانج و کوژراو هەیە
دواتر تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لەپێنجوێن کردە ئامانج و کوژراو هەیە
ەیوەندیدار