دادگاى باڵاى سێ سکاڵاى لەسەر ماددە کحولییەکان رەتکردەوە



ئەمڕۆ 27ی ئابى 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق دوایین کۆبوونەوەى لەبارەى سێ سکاڵاوە کرد کە لە دژى بڕگەیەکى یاسای داهاتى شارەوانییەکانى عێراق تۆمارکرابوو، کە بەکارهێنان و کڕین و فرۆشتن و بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر قەدەغە دەکات و سکاڵاکانى رەتکردەوە.

سکاڵاکان لەلایەن لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمارى عێراق، ئەسوان کلدانى، سەرۆکى فراکسیۆنى بابلیون لە پەرلەمانى عێراق، مۆلەر مازن یوسف، لەیس یوسف سڵێوە، ئەرشەد خەیرى عەلى، جۆزێف سلێوە تۆمار کراون و سکاڵالێکراوان محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوون.

لە مادەی 14ی یاساى داهاتى شارەوانییەکان هاتووە کە “هاوردەکردن، دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە قەدەغە دەکرێت.”

بڕگەی دووەمی ئەو مادەیەش سزای بۆ ئەو کەسانە دیاریکردووە، کە پێچەوانەی ئەو دەقە کاردەکەن و پێبژاردنى دارایی دیاریکراوە کە لە 10 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 25 ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت.

ئەمڕۆش دادگا هەرسێ سکاڵاکەی ڕەتکردەوە کەلەسەر ئەو ماددە کحولیانە تۆمارکرابوون.

 

لە ڕۆژئاوای كوردستان مووچەی فەرمانبەران زیادكرا
پێشت لە ڕۆژئاوای كوردستان مووچەی فەرمانبەران زیادكرا
سەرۆك كۆمار داوای پێدانی مووچەی فەرمانبەران دەكات
دواتر سەرۆك كۆمار داوای پێدانی مووچەی فەرمانبەران دەكات
ەیوەندیدار