لەڕێی DNA  یەوە ناسنامەی پریگۆژین پشتڕاستکرایەوە



مۆسکۆ لەتازەترین لێدوانیدا رایگەیاند، بەپێی پشکنینی بۆماوەیی ( جینات ) ناسنامەی کوژراوانی فڕۆکەکەبەدیارکەوتون.

پشکنینە جینییەکان گیانلەدەستدانی سەرۆکی گروپی “ڤاگنەر”ی ڕووسی یەڤگینی پریگۆژین پشتڕاستکردەوە،  ئەمەش بەپێی ئەولیژنەیەی کە کرملین پێکیهێنا، بۆ لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و سەرنشینانی ، کە ڕۆژی چوارشەممە بەهۆکارێکی نادیار لەئاسمانی ڕوسیادا کەوتەخوارەوە.

لیژنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتڕاستی کردەوە، کە پشکنینە بۆماوەییەکان دەریخستووە، ناسنامەی سەرجەم سەرنشینانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە و تێکشکانی فڕۆکەکە ئەو کەسانەبوون کەپێشتر ڕاگەیەندرابوون لەنێویشیاندا سەرۆکی ڤاگنەر،

هاوکات ئەنجامەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن،  پریگۆژین 6هاوەڵی لەگەڵدابووە، لەنێویاندا یاریدەتەری تایبەتی خۆی کە بەکەسی دووەمی ڤاگنەر دەستنیشان دەکرێت بەناوی دیمیتری ئۆتکین، و فڕۆکەوان و یاریدەدەرەکەی و خزمەتکارێک.

فڕۆکەکە بەگەشتێک لە مۆسکۆوە بەرەو سان پترسبۆرگ بەڕێکەوت بەلام لەناکاو لەئاسمانی تفییر کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانی لەدەستدا.

تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لەپێنجوێن کردە ئامانج و کوژراو هەیە
پێشت تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لەپێنجوێن کردە ئامانج و کوژراو هەیە
بافڵ تاڵەبانی: كۆنگرەی یەكێتی دەكەینە 2 ساڵ جارێك
دواتر بافڵ تاڵەبانی: كۆنگرەی یەكێتی دەكەینە 2 ساڵ جارێك
ەیوەندیدار