تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لەپێنجوێن کردە ئامانج و کوژراو هەیە



فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی تورکیا لە نزیك ناحیەی گەرمک سەر بە قەزای پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە سێ کەس کوژراون.

دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک گوندی زەنگیدەر لە ناحیەی گەرمکی سەر بە قەزای پێنجوێن کردوەتە ئامانج.

دژەتیرۆری کوردستان دەشڵێت، بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکەوە، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، بەپێی راگەیەنراوێكی دژە تیرۆری کوردستان فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی توركیا بوردومانی ئۆتۆمبێلێكی كرد لەسەر رێگای سنینێ لە قەزای سیدەكان.

بۆردومانەکانی تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەردەوامە و ئامانجەکانیشی زیاتر و نزیکتر کردۆتەوە بەتایبەت لە گوندەکان و نزیک قەزاکانی سلێمانی.

 

تورکیا ناكۆكی ناوخۆیی كورد بۆ پەکخستنی هەناردەکردنی نەوت دەقۆزێتەوە
پێشت تورکیا ناكۆكی ناوخۆیی كورد بۆ پەکخستنی هەناردەکردنی نەوت دەقۆزێتەوە
لەڕێی DNA  یەوە ناسنامەی پریگۆژین پشتڕاستکرایەوە
دواتر لەڕێی DNA  یەوە ناسنامەی پریگۆژین پشتڕاستکرایەوە
ەیوەندیدار