یەکەمەکانی زانکۆ خۆپیشاندان دەکەن





یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەچنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و خۆپیشاندان دەکەن.

دەستەی نوێنەرانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕۆژی ٤ ئەیلوول کاتژمێر ١٠ بەیانی لە شەقامی ٦٠ مەتری لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران، پێش پارکی سامی عبدالرحمن، مانگرتن و خۆپیشاندانی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە سەرجەم یەکەمەکانی زانکۆ و پەیامانگاکان کرا کە بەشداری ٣٣ هەمین خۆپیشاندانی دەرچووانی دانەمەزراو بکەن.

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەرجەم ساڵەکانی خوێندن بە مافی ڕەوای خۆیانی دەزانن و داوای دامەزراندن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، لە کاتێکدا  حکومەتی هەرێم چەند ساڵێکە بەبیانوی قەیرانی داراییەوە هیچ یەکێک لە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی دانەمەزراندووە.

ڕاگرتنی تۆمەتبار لە کاتی لێکۆڵینەوە، ڕوانگەیەکی یاسایی!
پێشت ڕاگرتنی تۆمەتبار لە کاتی لێکۆڵینەوە، ڕوانگەیەکی یاسایی!
وێنە؛ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبووەوە
دواتر وێنە؛ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبووەوە
ەیوەندیدار