وێنە؛ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبووەوە



مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکیتی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

بڕیارە پاش نیوەڕۆش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکە ئەنجام بدرێت.

پێشتر میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردبووەوە، هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان، بەستنی پێنجەمین کۆنگرە و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران سەرەکیترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی یەکێتی دەبن.

چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بێت.

ڕۆژی یەکشەممەی رابردووش مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکوك کۆبووەوە و بڕیاری دا ڕۆژی 27ی ئەیلولی داهاتوو پێنجەمین کۆنگرە ببەستێت.

 

پێشت یەکەمەکانی زانکۆ خۆپیشاندان دەکەن
ئەو باوەژنەی منداڵە حەوت ساڵانەکەی کوشت بە 15 ساڵ زیندانیی سزا درا
دواتر ئەو باوەژنەی منداڵە حەوت ساڵانەکەی کوشت بە 15 ساڵ زیندانیی سزا درا
ەیوەندیدار