ژنە ئاسمانگەڕێکی ژاپۆنی باسی یەکەم ئەزموونی خۆی لە بۆشایی ئاسمان دەکات



ئاسمانگەڕان خەون بەودیو ئاسمان دەبینن و هەوڵ دەدەن ئەو شتانە بدۆزنەوە کە لە بۆشایی ئاسمان نەزانراون، کاتێکیش دەچنە بۆشایی ئاسمان خەون بەودیویوە دەبینن و دەرفەتی ئەوەیان بۆ دەڕەخسێت لە ڕوانگەیەکی ناوازەوە تەماشای زەوی بکەن.
لەم راپۆرتەدا ئەزموونی ئاسمانگەڕان دەخرێتەڕوو کە چۆن بڕیاریان لەسەر ئەم پیشەیە داوە، لەگەڵ ئەزموونیان لە بۆشایی ئاسمان و ئەزموونەکانیان سەبارەت بە بارودۆخی چاوەڕواننەکراوەکان.
ئەم ئەزموونانە بۆ ئاسمانگەڕان کە خەونی زۆر کەسیان هەیە، باجی خۆیشی هەیە. هەرچەندە ئاسمانگەڕان دەرفەتی بینینی زۆر دیمەنیان دەبێت کە زۆر کەس ناتوانن تەنانەت خەیاڵیشی پێوە بکەن، لە هەمان کاتدا کاریگەری لەسەر ژیانی تایبەتیان دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە ئاسمانگەڕان کە دەرفەتی بینینی زەویان لە بۆشایی ئاسمانەوە بۆ دەڕەخسێت، بەراورد بەو کاتەی لەسەر زەوی بەسەری دەبەن، بەنرختر دەزانن.
دووەم خاتوونی ئاسمانگەڕی ژاپۆن، یامازاکی نائۆکۆ کە باس لەوە دەکات ئاسمانگەڕایی خەونی منداڵی بووە و بووەتە پیشەیی.

یامازاکی کە لە ساڵی ٢٠١٠دا چووەتە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتیی و یەکەم ئەرکی بەجێگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠١١دا لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ژاپۆنی (JAXA) خانەنشین بووە و، دووەم خاتوونی ژاپۆنییە کە چووەتە بۆشایی ئاسمان.
ئەم ئاسمانگەڕا ژاپۆنییە کە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ و دوو کاتژمێر و ٤٧ خوولەک لە بۆشایی ئاسمان ماوەتەوە، باسی لەوە کرد کە کاتێک منداڵ بووە خەونی بوونە ئاسمانگەڕی لە چیرۆکی زانستی خەیاڵی جەنگی ئەستێرەکان و ستار ترێک لە فیلمی “ئەنیمەی ژاپۆن”ی دەستپێکردووە.
یامازاکی دەڵێت: ”کاتێک منداڵبووم زۆر حەزم بە ئەستێرەکان دەکرد و تەماشام دەکردن و هەوڵم دەدا زانیاریی لەبارەی بۆشایی ئاسمان دەستبخەم، نەمدەتوانی خەون بەوەوە ببینم کە ببمە ئاسمانگەڕ. کاتێک تەمەنم ١٥ ساڵان بوو، یەکەم سێ ئاسمانگەڕی ژاپۆنی هەڵبژێردران و لە ڕێگەی کەشتییەکی بۆشایی ئاسمانەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران، ئەوەیش لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنی ژاپۆنەوە ڕاستەوخۆ پەخش کرا و تەماشای هەڵدانی کەشتیە ئاسمانییەکەم کرد. زۆر تامەزرۆ بووم و ئەو کات خەونی بوون بە ئاسمانگەڕم بۆ دروست بوو”.
ئاسمانگەڕی ژاپۆنی یامازاکی، لە ساڵی ١٩٩٦دا بۆ یەکەمجار داواکاریی پێشکەش بە بەرنامەی ئاسمانگەڕ پێشکەش کردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئەزموونەوە ڕەتکراوەتەوە.
گوتیشی: ”لە ساڵی ١٩٩٩دا بۆ دووەم جار هەوڵم دایەوە، ئەمجارە قبوڵ کرام بۆ بەرنامەی ئاسمانگەڕیی، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠١دا خوێندنی بنەڕەتی بوارەکەم لە ژاپۆن تەواو کرد. سەرەتا لە ڕووسیا بۆ یەک ساڵ خوێندم بۆ بوونە ئەندازیار لە کەشتی ئاسمانیی سۆیوزی ڕووسی”.
یامازاکی باس لەوە کرد کاتێک بۆ یەکەم جار لە بۆشایی ئاسمانەوە زەوی بینیوە زۆر سەرسام بووە و گوتی: ”لەو کاتەدا بەپێی شوێنی کەشتییە ئاسمانییەکە زەوی لە سەروو سەرمەوە بینی. زۆر سەرسام بووم. بیرم لەوە کردبووەوە کە چەندە لە بەرزییەوە تەماشای زەوی بکەم، بەڵام تەواو بە پێچەوانەوە بوو، من لە خوارەوەبووم و زەوی لەسەرەوە بوو”.

فڕۆکەیەک بە تایبەتمەندی نوێ دەگاتە عێراق
پێشت فڕۆکەیەک بە تایبەتمەندی نوێ دەگاتە عێراق
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار