ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبێتەوە



سێ تەوەری سەرەکی لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا تاوتوێ دەکرێن کە بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەبچێت.

بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبەکە لە هەولێر کۆبێتەوە.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان، بەستنی پێنجەمین کۆنگرە و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران سەرەکیترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی یەکێتی دەبن.

چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بێت.

ڕۆژی یەکشەممەی رابردووش مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکوك کۆبووەوە و بڕیاری دا ڕۆژی 27ی ئەیلولی داهاتوو پێنجەمین کۆنگرە ببەستێت.

ژنە ئاسمانگەڕێکی ژاپۆنی باسی یەکەم ئەزموونی خۆی لە بۆشایی ئاسمان دەکات
پێشت ژنە ئاسمانگەڕێکی ژاپۆنی باسی یەکەم ئەزموونی خۆی لە بۆشایی ئاسمان دەکات
هەڤاڵ ئەبوبەکر هۆشداری دەدات
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەکر هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار