فڕۆکەیەک بە تایبەتمەندی نوێ دەگاتە عێراق



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوایین فڕۆکەی A220 دەگاتە بەغدا، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای ئەیرباس ئەنجامدراوە.

فڕۆکەکە لە “میرابێل”ی شاری مۆنتریاڵی کەنەدا بە سەرۆکایەتی تیمێکی عێراقی هەڵفڕی و بڕیارە بە فەرمی پەیوەندی بە هێڵی ئاسمانی عێراقیەوە بکات.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشدا، عێراق دەتوانێت “گرێبەستی کڕینی ٥ فڕۆکەی دیکە نوێ بکاتەوە، ئەگەر پێویست بوو”.

فڕۆکەکانی ئەیرباس بە چەند تایبەتمەندییەکی وەک کەم بەکارهێنانی سووتەمەنی، جگە لە سیستەمێکی پێشکەوتووی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن جیادەکرێتەوە، هەروەها نوێترین تەکنەلۆژیای دروستکردن لە پێکهاتەی فڕۆکەکان بەکارهاتووە.

لەنێو تایبەتمەندییەکانی دیکەی فڕۆکەکەدا، سیستەمی ئینتەرنێت و کات بەسەربردن بۆ سەرنشینەکان هەیە، لەکاتێکدا وەزارەتەکە بەردەوامبوونی “هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی گرێبەستی کڕینی فڕۆکە لەڕێگەی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ و ئەیرباس” پشتڕاستدەکاتەوە.

پێشتر ٦ فڕۆکەی بۆینگ ٧٣٧ ماکس-8  بۆ هێڵی ئاسمانی عێراق کڕدراوە، هاوکات عێراق چاوەڕێی ١٠ فڕۆکەی تری ٧٣٧ ماکس-٢٠ دەکات، چونکە پێشبینی دەکرێت گرێبەستەکە لە ساڵی ٢٠٢٧ دابخرێت.

لە کۆی دە فڕۆکە لە جۆری “دریملاینەر ٧٨٧” کە پەیوەندی بە هێڵی ئاسمانی عێراقەوە کرد، دەسەڵاتدارانی عێراق پێشبینی دەکەن لە ماوەی مانگی داهاتوودا دووەم فڕۆکەی لەم جۆرە بگات.

 

 

هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی بە 20 سەربازەوە تێکشکا
پێشت هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی بە 20 سەربازەوە تێکشکا
ژنە ئاسمانگەڕێکی ژاپۆنی باسی یەکەم ئەزموونی خۆی لە بۆشایی ئاسمان دەکات
دواتر ژنە ئاسمانگەڕێکی ژاپۆنی باسی یەکەم ئەزموونی خۆی لە بۆشایی ئاسمان دەکات
ەیوەندیدار