گەرمای ئەمساڵی ئیتالیا، نزیکەی ٢٥٠ ساڵە هاوشێوەی نەبووە



شاری میلانۆی ئیتالیا، ژمارەیەکی پێوانەیی لە تۆمارکردنی بەرزترین پلەی گەرمادا تۆمار کرد، کە نزیکەی ٢٥٠ ساڵە ئەو ژمارەیە تۆمار نەکراوە.

 

رۆژی هەینی ٢٥ – ٨ – ٢٠٢٣، دەزگای پاراستنی ژینگەی ناوچەیی ئیتالیا ڕایگەیاند، لە شاری میلانۆ بەرزترین پلەی پێوانەیی نوێیان تۆمارکردووە کە تێکڕای پلەی گەرمی ڕۆژانە ٣٣ پلەی سەدی بووە، بەڵام لەگەڵ ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە دەوروبەری ناوەڕاستی مانگی ئاب دەستیپێکردووە گەیشتووەتە لوتکە.

 

دەزگای پاراستنی ژینگەیی ئاماژەی بەوەشکردووە، “میلان شایەتی گەرمترین ڕۆژ بووە لەو کاتەوەی وێستگەی کەشناسی میلان -برێرا لە ساڵی ١٧٦٣ دەستیکردووە بە تۆمارکردنی پلەکانی گەرما”.

 

دەزگای پاراستنی ژینگەیی ڕایگەیاندووە، “بەرزترین پلەی گەرما لە میلانۆ لە ١١ی ئابی ٢٠٢٣ دا، ٣٢.٨ پلەی سەدی بووە”.

 

بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەند ژینگەییە ئیتالییە، “ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی ئاب گەرمترین ڕۆژەکانی ئەم هاوینە بوون لە سەرانسەری ناوچەی لۆمباردی دەوروبەری میلانۆ، بەجۆرێک چەند شارۆچکەیەک پلەکانی گەرمایان لە ٤٠ پلەی سەدی تێپەڕاندووە”.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرزاییەکانی ئەلبی ئیتالیاش پلەی گەرمی ” نائاسایی”یان بەخۆوە بینیوە.

 

دەزگای پاراستنی ژینگەی ناوچەیی ئیتالیا ئاماژەی بەوەشکردووە، “شەپۆلی گەرما خەریکە کۆتایی دێت، بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی کردنەوەی دەرگا بەڕووی با و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ پلەی سەدی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا”.

کرملین تێوەگلانی  لە کوشتنی پریگۆژین ڕەتکردەوە
پێشت کرملین تێوەگلانی لە کوشتنی پریگۆژین ڕەتکردەوە
مێتا تایبەتمەندی پاراستنی گفوتگۆکان بۆ ” مێسنجەر” زیاد دەکات
دواتر مێتا تایبەتمەندی پاراستنی گفوتگۆکان بۆ ” مێسنجەر” زیاد دەکات
ەیوەندیدار