کرملین تێوەگلانی لە کوشتنی پریگۆژین ڕەتکردەوە



وەزیری بەرگری ئۆکراینا پاش کوژرانی یه‌ڤگنی پریگۆژین ڕایگەیاند، گروپی چەکداری ڤاگنەری ڕوسیا هێزی خۆی له‌ ده‌ستداوه‌.

ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ بە ڕۆژنامەی فیڵت ئام سۆنتاگی ئەڵمانی وتووە : “بەڕاستی گروپی ڤاگنەر هاوشێوەی ساڵێک پێش ئێستا وەک هێزێکی شەڕکەری جددی نەماوە  و ئەو گروپە شکاوە “.

هەروەها ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەشکرد مردنی پریگۆژین ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیای لاواز کرد .

ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ، لە بەشێک لە چاوپێکەوتنێکدا کە بڕیارە ڕۆژنامەکە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوی ده‌کاتەوە، وتی: “ئه‌م ڕووداوه‌ بە جیهانی نیشان دا ئەگەر پوتین ڕێککەوتن لەگەڵ کەسێک بکات و دواتر ڕێککەوتنەکە بشکێنێت، ناتوانرێت متمانەی پێبکرێت”.

لە وڵاتانی ڕۆژئاوا قسە و باسێکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، بەهۆی ئەوەی فڕۆکەیەکی تایبەت کە سەرۆکی ڤاگنەری هەڵگرتبوو لە مۆسکۆ بەرەو سانت پترسبۆرگ دەڕۆیشت، کەوتە خوارەوە و سەرۆکی ڤاگنەر و نۆ کەسی دیکە تێیدا مردن، ئەمەش گومانی تێوەگلانی کرێملین لە مردنی پریگۆژین زیاتر دەکات.

پاش ئەوەی گروپی ڤاگنەر لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا یاخیبوونیان دەستپێکرد، لەلایەن پوتینەوە پریگۆژین بە “خیانەتکار” ناوزەد دەکرا، ئەمەش وەک گەورەترین تەحەدای دەسەڵاتی سەرۆکی ڕووسیا لە دوای هاتنە سەرکارییەوە سەیر دەکرا.

بەڵام پریگۆژین لە بیلاڕوسیا دوای یاخیبوونەکە لە ڕێککەوتنێکدا کە مۆسکۆ ڕایگەیاندبوو لەلایەن مینسکەوە بە نێوەندگیری بووە، لێبوردنی پێدرا.

ڕۆژی هەینی کرێملین ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ئەگەری تێوەگلانی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا هەیە و ڕایگەیاندووە کە ئەوە “درۆ” یە.

عێراق کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان هەیە
پێشت عێراق کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان هەیە
گەرمای ئەمساڵی ئیتالیا، نزیکەی ٢٥٠ ساڵە هاوشێوەی نەبووە
دواتر گەرمای ئەمساڵی ئیتالیا، نزیکەی ٢٥٠ ساڵە هاوشێوەی نەبووە
ەیوەندیدار