مێتا تایبەتمەندی پاراستنی گفوتگۆکان بۆ ” مێسنجەر” زیاد دەکات



کۆمپانیای مێتا کە خاوەنداری فەیسبووک دەکات، جەختی لەوەکردووەتەوە کە پلانی کۆدکردنی بەرنامەی مێسنجەر تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، کە تێیدا گفتوگۆ و نامەی بەکارهێنەران بەتەواوی پارێزراو دەبێت.

کۆدکردنی (end-to-end encryption) بە شێوەیەک دروستکراوە کە کەس نەتوانێت دەستی بگات بە نامە تایبەتەکانی بەکارهێنەر یان ڕێگری لێبکات، بەڵام ئەم بابەتە مشتومڕێکی بەدوای خۆیدا هێناوە کە ژمارەیەک لە چالاکوانان ترسیان لەوە هەیە کە باندەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان و تیرۆرستان ئەم بەرنامەیە بکەنە پەناگەیەک بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان.

بەکارهێنەرانی فەیسبووک- مێسنجەر لە ئێستاوە دەتوانن ئەگەر بیانەوێت کۆدکردنی “کۆتایی بە کۆتایی (end-to-end encryption) دابگرن.

تیمۆسی باک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مێسنجەر دەڵێت: ” گفتوگۆی ملیۆنان کەس لە مێسنجەر نوێ دەکرێنەوە بۆ ستانداردە بەهێزەکانی کۆدکردن وەک بەشێک لە تاقیکردنەوەی بەردەوامی کۆدکردنی کۆتایی بۆ کۆتایی (end-to-end encryption) و تا کۆتای ئەمساڵ بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست دەبێت.

هاوشێوەی مێسنجەر پێشبینی دەکرێت تایبەتمەندی نامە ناردنی ڕاستەوخۆی ئینستاگرامیش بەهەمان شێواز کۆد بکرێت، سەبارەت بە بەرنامەی واتسئەپ کە مێتا خاوەنداری دەکات، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە (end-to-end encryption) کۆد دەکرێت.

بۆئەوەی  گفتوگۆی کۆدکراو بە end-to-end encryption لە مێسنجەردا هەبێت، پێویستە ئامرازی چاتی نهێنی بەکاربهێنرێت.

 

هەنگاوەکانی چالاککردنی تایبەتمەندییە نوێیەکەی مێسنجەر

– بەرنامەی مێسنجەر بکەرەوە، پاشان پەنجە بنێ بە ناوی ئەو کەسەی کە دەتەوێت قسەی لەگەڵ بکەیت.

– بەدوای ئایکۆنی Go to Secret Conversation بگەڕێ.

– پۆپ ئاپێک دەردەکەوێت کە دەڵێت چاتەکە لە کۆتاییەوە بۆ کۆتایی کۆدکراوە.

– پەیام و پەیوەندییەکان بە کۆدکردنی کۆتایی بە کۆتایی (end-to-end encryption) پارێزراو دەردەکەون.

-بەم شێوەیە هەر پەیامێک کە بنێردرێت لە کۆتاییەوە بە کۆتایی کۆد دەکرێت و پارێزراو دەبێت.

گەرمای ئەمساڵی ئیتالیا، نزیکەی ٢٥٠ ساڵە هاوشێوەی نەبووە
پێشت گەرمای ئەمساڵی ئیتالیا، نزیکەی ٢٥٠ ساڵە هاوشێوەی نەبووە
کەشناسی: ڕەوشی کەشوهەوا گۆڕانکار بەسەردا دێت
دواتر کەشناسی: ڕەوشی کەشوهەوا گۆڕانکار بەسەردا دێت
ەیوەندیدار