کەشناسی: ڕەوشی کەشوهەوا گۆڕانکار بەسەردا دێت



ئەمڕۆ شەممە دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی ڕەوشی کەش و هەوای چوار ڕۆژی ئایندەی بڵاوکردەوە و ئاشکاری دەکات جارێکی دیکە پلەکانی گەرما ڕوو لەنزمبوونەوە دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسید هاتووە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەلکانی گەرما نزیک لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەبێت.

ڕۆژی دووشەممە، ئاسمان لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق جێگیر دەبێت و لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاڕادەیەک دادەبەزێت.

سەبارەت بە ڕەروشی کەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر پلەکانی گەرما لە ناوەڕاستی عێراق چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە و لەناوچەکانی باکور و باشور وەک تۆماری ڕۆژی دوو شەممە دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ئاسمان لەسەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت و بەرزی پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکاروەکانی ڕۆژی سێشەممە لە ناوەڕاستی عێراق جێگیر دەبێت و لەهەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و لە باشووریش نزم دەبێتەوە.

مێتا تایبەتمەندی پاراستنی گفوتگۆکان بۆ ” مێسنجەر” زیاد دەکات
پێشت مێتا تایبەتمەندی پاراستنی گفوتگۆکان بۆ ” مێسنجەر” زیاد دەکات
نرخی بەنزین بەرزبووەوە
دواتر نرخی بەنزین بەرزبووەوە
ەیوەندیدار