یەکەم لێدوانی پوتین لەدوای مردنی پریکۆژین



ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی کرد، ئەو فڕۆکەیەی هەڵگری دامەزرێنەری گروپی ڤاگنەر بوو، یڤگنی پریگۆژین، لە پارێزگای تڤێری ڕوسیا.

پوتین وتی: پریگۆژین پیاوێک بوو چارەنووسێکی سەختی هەبوو، بەڵام بەهرەمەند بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڤاگنەر” بەشدارییەکی کاریگەرانەی لە شەڕی دژی نازیزم لە ئۆکرانیادا کردووە و هەرگیز ئەوە لەبیرناکەین.

پوتین گوتیشی: “لیژنەی لێکۆڵینەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە کردووە، ئێمەش تا کۆتایی بەدواداچوون دەکەین”.

جەختیشی لەوە کردەوە: “من پریگۆژین دەمێکە دەناسم، لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە. هەڵەی کرد، بەڵام ئەنجامی بەرجەستەی بۆ خۆی و دۆزی هاوبەش بەدەستهێنا”.

پێشتر ئاژانسی فڕۆکەوانی ڕوسیا پشتڕاستی کردەوە کە “ناوی پریگۆژین لە لیستی سەرنشینانی فڕۆکە تایبەتەکەدا بووە، هەروەها ناوی دووەم کەسی فەرماندەیی گروپەکە کە دیمیتری ئۆکتینە لەهەمان فڕۆکەدا بووە”.

دوو مانگ لەمەوبەر پریگۆژین سەرکردایەتی یاخیبوونێکی شکستخواردووی لە دژی سەرکردە سەربازییەکان لە ڕووسیا کرد.

پوتین لەو کاتەدا ڕایگەیاندبوو، ئەوانەی بەرپرسیارن لە ڕووداوەکە “باجەکەی دەدەن”.

هەندێک لە گەرەکەکانی سلێمانی بێ ئاو دەبن
پێشت هەندێک لە گەرەکەکانی سلێمانی بێ ئاو دەبن
ئەنجومەنی دادوەریی بڕیاری دامەزراندنی دەیان دادوەری نوێی راگەیاند
دواتر ئەنجومەنی دادوەریی بڕیاری دامەزراندنی دەیان دادوەری نوێی راگەیاند
ەیوەندیدار