ئەنجومەنی دادوەریی بڕیاری دامەزراندنی دەیان دادوەری نوێی راگەیاند



ئەمڕۆ لە نووسراوێکدا ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی 45 دادوەر و شوێنی دەست بەکاربوونیان راگەیاند.

ئەو دادوەرانە لە دادگاکانی تێهەلچوونەوەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک/گەرمیان و بە پێی پێویستی ئەو دادگایانە دابەشکراون و دوای رێورەسمی سوێندخواردنیان، کە لەرۆژی 27/8/2023 لەبەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی بەڕێوە دەچێت، لەو دادگایانەی بۆیان دەستنیشانکراوە دەست بەکار دەبن.

هەروەها بێجگە لە دامەزراندنی ئەو دادوەرانە، 15 ئەندامی داواکاریی گشتیش دوای سوێندخواردن لەبەردەم سەرۆکی داواکاریی گشتی لە دادگا جیاجیاکانی کوردستان دەست بەکار دەبن.

یەکەم لێدوانی پوتین لەدوای مردنی پریکۆژین
پێشت یەکەم لێدوانی پوتین لەدوای مردنی پریکۆژین
میدیای یەکگرتوو لەبارەی ئیسلام کەشانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر میدیای یەکگرتوو لەبارەی ئیسلام کەشانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار