وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە



وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەولێرە و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژمارەیەڵ بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە ئەمڕۆ فیدان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و چەند پرسێک، لەسەروو هەمووشیانەوە پرسی ئەمنیی تاوتوێ بکەن.

ڕۆژی سێشەممە، هاکان فیدان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لە ماوەی دوو ڕۆژدا زنجیرەیەك دیداری لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئەنجام دا و تێیدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا بۆ عێراق کرا.

لە ڕووباری خازر دوو ژن خنكان
پێشت لە ڕووباری خازر دوو ژن خنكان
وەزیری خوێندنی باڵا: ئەمساڵ زۆرترین خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگرین
دواتر وەزیری خوێندنی باڵا: ئەمساڵ زۆرترین خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگرین
پەیوەندیدار