قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش کۆبووەوە



ئەمڕۆ چوارشەمە، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە تۆم توگێندهات، وه‌زيرى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا کۆمەڵێک بابەتی تایبەت بەهەردوولا تاوتێکرا.

هەردوولا هاوڕابوون پاراستنی یەکڕێزی ناوماڵی کورد لەلایەکەوە کاریگەری هەیە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی هەرێم و عێراق و تەنانەت ناوچەکەش، بەوپێیەی هێشتا مەترسی تیرۆر و گروپە تیرۆریستییەکان لە ئارادایە.

لەلایەکی دیکەشەوە تۆم،  ڕایگەیاند، یەکڕیزی کورد بۆ پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا، گرنگە و کوردەکان دەتوانن بەهێزی زیاترەوە لەپرۆسەی سیاسی عێراقدا بەشداربن و کێشەکان یەکلایی بکەنەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازییەکانی ناو وەزارەت کرا. لەمبارەیەوە وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش جەختی لەسەر گرنگی چارەسەر کردنی کێشەکانی ناو وەزارەت کرد، چونکە بەردەوامی کێشەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری هەرێم و عێراق دادەنێت.

شاندەکەی بەریتانیا داوایکرد حکومەتی هەرێم زیاتر هاوکاربێت بۆ بنەبڕکردنی تاوانی رێکخراو و بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی مادەی هۆشبەر و نەهێشتنی کۆچی نایاسایی.

جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی ئەوەیە کە بەریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر هانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکانیان بدەن بێنە هەرێمی کوردستان و هەروەها زیاتر هاوکار و بەشداربن لە گەشەپێدانی ئابوری هەرێم.

 

بە ڤیدیۆ؛ ژنێك منداڵدانی خۆی دەبەخشێتە خوشكەكەی
پێشت بە ڤیدیۆ؛ ژنێك منداڵدانی خۆی دەبەخشێتە خوشكەكەی
عامری داوای كشانەوەی سوپای توركیا لە هاكان فیدان دەكات
دواتر عامری داوای كشانەوەی سوپای توركیا لە هاكان فیدان دەكات
ەیوەندیدار