بە ڤیدیۆ؛ ژنێك منداڵدانی خۆی دەبەخشێتە خوشكەكەی



یەکەم چاندنی منداڵدان لە بەریتانیا ساتێکی سۆزداری و کاریگەری دروست كرد بۆ خێزانێك، كە خۆشەویستی نێوان دوو خوشك دەگاتە ئاستی پێدانی منداڵدان (ڕەحم) لەلایەن ژنێكەوە بە خوشكە بچووكەكەی تاوەكو بتوانێت منداڵی ببێت.

بەپێیی ڕاپۆرتێكی كەناڵیی (بی بی سی) ژنێک لە یەکەم چاندنی لەم جۆرەدا لە بەریتانیا منداڵدانەکەی دەبەخشێتە خوشکەکەی لەكاتێكدا تێچووی نەشتەرگەرییەكەی زیاتر لە 20 هەزار دۆلار (دوو دەفتەر دۆلار)ی تێچووە.

وەك لە ڕاپۆتەكەدا هاتووە، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ منداڵدانی خۆی بەخشییە خوشکە بچووکەکەی بۆ ئەوەی منداڵی ببێت و نەشتەرگەرییەکەی ١٧ کاتژمێری خایاند.

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ناکۆکیی و بێباکیی و نەکڵۆکیتان؛ سەری ئەم ئەزمونەیش دەخوات
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر: ناکۆکیی و بێباکیی و نەکڵۆکیتان؛ سەری ئەم ئەزمونەیش دەخوات
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش کۆبووەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش کۆبووەوە
ەیوەندیدار