کڕینی بلیتی فڕۆکە دەبێتە ئەلیکترۆنی



وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ، کڕینی بلیتی فڕۆکە لە عێراق ببێتە ئەلیکترۆنی و کار لەسەر کەمکردنەوەی نرخی بلیتەکان دەکرێت.

مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، خزمەتگوزاری کڕینی بلیتی فڕۆکە بە ئەلیکترۆنی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان دەکات و گەشتیار دەتوانێت بەبێ چوونی بۆ نوسینگەکانی گواستنەوە، بلیتی فڕۆکە بۆ گەشتی ناوخۆیی و دەرەکی بکڕێت، تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو خزمەتگوزارییە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و بەردەست دەبێت.

لەبارەی نرخی بلیتەکانیشەوە ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی نرخی بلیتەکان دەدەن لە ئەگەری سەقامگیربوونی دارایی و زیادبوونی داھات، ئەمەش لە کاتێکدایە ھەندێک پێیانوایە نرخەکان بەراورد بە ھەندێک لە کۆمانپای گشتییەکانی بواری گواستنەوەی ئاسمانی گرانە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەوەشی وتووە؛ لە مانگی ئەیلوولی داھاتوو، فڕۆکەی نوێ لە ھێڵی فڕۆکەوانی عێراقی لەپێناو ئاسانکاریکردن بۆ گەشتەکان بەردەست دەبێت.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٣١ کەس بوونە قوربانیی
پێشت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٣١ کەس بوونە قوربانیی
تیک تۆک و تێلێگرام قەدەغە دەکرێن
دواتر تیک تۆک و تێلێگرام قەدەغە دەکرێن
ەیوەندیدار