تیک تۆک و تێلێگرام قەدەغە دەکرێن



حکومەتی سۆماڵ، ئەپەکانی “تیک تۆک و تێلێگرام” و ماڵپەڕێکی گرەوکردنی قەدەغە کرد و ڕایگەیاند؛ کە پلاتفۆرمەکان لەلایەن “تیرۆریستان” بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە و چەواشەکاری بەکاردەهێنرێن.

 

وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای سۆماڵ، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، داوایان لە دابینکەرانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کردووە، کە تا ٢٤ی ئاب ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی بەکارهێنەران بۆ هەرسێ پلاتفۆرمی تیک تۆک، تێلیگرام و ماڵپەری گرەوکردن بکەن.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،  “تیک تۆک و  تێلێگرام ” لەلایەن “تیرۆریستان” و “گرووپەکانی بڵاوکەرەوەی لەشفرۆشی ” بەکاردەهێنرێن بۆ “بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ناوەڕۆک توندوتیژ بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی”.

 

ئەم بڕیارە بەهۆی نزیکبوونەوەی قۆناغی دووەمی هێرشی سەربازی بۆ سەر بزووتنەوەی گەنجانی توندڕەو دێت کە زیاتر لە پانزە ساڵە سەرکردایەتی یاخیبوونێکی خوێناوی لەدژی حکومەتی ناوەندی لە مەقادیشۆ دەکەن.

 

لە مانگی ئابی ٢٠٢٢ەوە سوپای سۆماڵ لەگەڵ گرووپ و خێڵە ناوخۆییەکان بە پاڵپشتی هێزەکانی یەکێتی ئەفریقا و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر گروپی گەنجانی سەر بە قاعیدە بەردەوامن.

 

لە ساڵی ٢٠١١ چەکدارانی بزووتنەوەی گەنجان لە مەقادیشۆ دەرکراون، بەڵام لە ناوچە گوندنشینە گەورەکاندا بڵاوبوونەتەوە و لەوێوە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئامانجە ئەمنی و مەدەنییەکانی حکومەت.

 

حەسەن شێخ مەحمود، سەرۆک کۆماری سۆماڵ بەڵێنی ڕزگارکردنی وڵاتەکەی لە میلیشیا تێکدەرەکان داوە و بڕیارە بەم نزیکانە قۆناغی دووەمی هێرشی سەربازی بۆ سەر بزووتنەوەی گەنجان لە باشووری ئەو وڵاتە ڕابگەیەنێت.

کڕینی بلیتی فڕۆکە دەبێتە ئەلیکترۆنی
پێشت کڕینی بلیتی فڕۆکە دەبێتە ئەلیکترۆنی
تەرمی هاوڵاتییەك بەخنکاوی دۆزرایەوە
دواتر تەرمی هاوڵاتییەك بەخنکاوی دۆزرایەوە
ەیوەندیدار