نزیكەی ٩٠ تۆن ئارد و برنج لە ناوبران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردسات، بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی نزیکەی ٩٠ تۆن ئارد و برنج لە ناوبران کە بۆ بەکارهێنان شیاو نەبوون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، هاتووە، دوای ئەوەی گومان خرایەسەر كۆگایەك خۆراكی بەسەرچووی تێدابێت، بە بڕیاری دادوەری ئاسایشی سلێمانی، پشکنین بۆ كۆگاكە كرا و دوای ناردنی بەشێك لەو خۆراكانە بۆ تاقیگە دەركەوت كە شیاو نیە بۆ بەكارهێنان.

ئاماژە بەوەشکراوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون و دەركەوت ئەم خۆراكانە كە نزیكەی ٩٠ تۆن ئارد و برنجی ماوە بەسەرچوون لە دوو كۆگادا هەڵگیراون، بەبڕیاری دادوەر دوای كۆكردنەوەیان لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە سەرجەم خۆراكەكان لەناوبران.

جێی ئاماژەیە لەسەر ئەم دۆسیەیە دوو تۆمەتبار لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

 

پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
پێشت پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
چاودێری دارایی: کۆمپانیاکانی نەوت هۆکاری زیادبوونی تووشبووانی شێرپەنجەن
دواتر چاودێری دارایی: کۆمپانیاکانی نەوت هۆکاری زیادبوونی تووشبووانی شێرپەنجەن
ەیوەندیدار