پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەک لەپێناو چارەسەرکردنی گرفتی خۆڵ و خاشاکی شارەکە دەکات.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا، ئاماژەبەوەدەکات، ”بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەست بەکاربوون لە پرۆژەی چارەسەری پاشماوەی خۆڵ و خاشاکی ناو شاری سلێمانی؛ ئەمرۆ یەك شەممە، سەرۆکی شارەوانی و هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆک و ئەندازیارانی سەرپەرشتیار کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ نوێنەران و بەرێوەبەرانی (کۆمپانیای ئیکۆسیم) تایبەت بە تاووتوێ کردن و دانانی مکانیزمی کارکردن و چوونە قۆناغێکی نوێی چارەسەرکردنی پاشماوەی ڕەق ئەنجامداوە کەریگەرییەکی گەرەی لەسەر پیسکردنی ژینگەی شارەکە هەیە.

پڕۆژەکە گرنگی و بایەخی تایبەتی دەبێت بۆ نەهێشتنی پاشماوە و پاك و خاوێن ڕاگرتنی ژینگەی شار و گۆرینی بۆ کەرەستەی دۆستی ژینگە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پرۆژەکە کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت لەسەر نەهێشتنی پاشماوەکان و گۆڕینیان بۆ کەرەستەی دۆستی ژینگە و پاکڕاگرتنی ژینگە.

جیاوازیی گەرمای نێوان دوو ناوچەی هەرێم 16 پلەی سیلیزییە
پێشت جیاوازیی گەرمای نێوان دوو ناوچەی هەرێم 16 پلەی سیلیزییە
نزیكەی ٩٠ تۆن ئارد و برنج لە ناوبران
دواتر نزیكەی ٩٠ تۆن ئارد و برنج لە ناوبران
ەیوەندیدار