چاودێری دارایی: کۆمپانیاکانی نەوت هۆکاری زیادبوونی تووشبووانی شێرپەنجەن



دیوانی چاودێری دارایی عێراق ڕایگەیاند کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت بوونەتە هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە و لە هەر 100 هەزار هاووڵاتییەکی پارێزگای بەسڕەش 76.3یان تووشی نەخۆشییەکە بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی سەباح ناوەڕۆکی ڕاپۆرتێکی دیوانی چاودێری دارایی بڵاوکردەوە کە سەبارەت بە چالاکییەکانی مانگی حوزەیرانی ڕابردووی وەزارەت و فەرمانگەکانی نەوت ئامادەی کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەدراوە بە زۆریی و چڕیی ئەو پاشماوە ژەهراوییانەی لە ئەنجامی دەرهێنانی نەوتدا دەکرێنە هەوا و ژینگەوە و ڕوونکراوەتەوە کە ئەو غازە ژەهراوییانە پەیوەندییان بە زیادبوونی ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەوە هەیە، بە تایبەتیش لە پارێزگای بەسرە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بە پێی ئامارێکی ساڵی 2020، لە هەر 100 هەزار کەسێکی دانیشوونی بەسڕە، 76.3یان تووشبووی شێرپەنجەن و زۆرترین ژمارەی تووشبووانیش لە قەزای زوبێر و گەرنە تۆمارکراوە.

نزیكەی ٩٠ تۆن ئارد و برنج لە ناوبران
پێشت نزیكەی ٩٠ تۆن ئارد و برنج لە ناوبران
ئێران ئاوی زێی بچووکی بەتەواوی گرتەوە
دواتر ئێران ئاوی زێی بچووکی بەتەواوی گرتەوە
ەیوەندیدار