ئێران ئاوی زێی بچووکی بەتەواوی گرتەوە



گرفتی ئاو یەکێکە لە گرفتەکانی نێوان زۆر وڵات لە جیهاندا، سەرەڕای هەبوونی یاسایەکی نێودەوڵەتی کە ڕێگری دەکات لە گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئەو وڵاتەی ڕێڕەوی ئاوی بەسەر وڵاتێکی نزیک لەخۆیدا هەیە، بەڵام حکومەتی ئێران ئاوی زێی بچووکی بەتەواوی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان گرتەوە.

کێشەی ئاو لە نێوان عێراق و ئێران یاخود تورکیا و عێراقدا کێشەیەکی نوێ نییە، بەڵکو هەریەکە لە تورکیا و ئێران بەبەردەوامی یەکێک لە هەڕەشەکانیان بۆسەر عێراق گرتنەوەی ئاوە لەسەری.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی سێ ساڵە عێراق ڕووبەڕووی وشکەساڵییەکی سەخت و دیاردەی بەبیابان بووەتەوە و یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین کاریگەرییان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە بەرکەوتووە.

هاوکات، ئاوی زێی بچووک سەرچاوەی سەرەکی بەنداوی دووکانە و گرتنەوەی ئاوەکە ئاستی ئاوی لە بەنداوەکەدا دابەزاندووە و ئاوی زێی بچووک تەنها لە ناوچەی قەڵادزێ ژیانی ١٠٠ هەزار کەسی لەسەرە.

چاودێری دارایی: کۆمپانیاکانی نەوت هۆکاری زیادبوونی تووشبووانی شێرپەنجەن
پێشت چاودێری دارایی: کۆمپانیاکانی نەوت هۆکاری زیادبوونی تووشبووانی شێرپەنجەن
کاتی کردنەوەی ناوچە ئازادەکانی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ڕاگەیەندرا
دواتر کاتی کردنەوەی ناوچە ئازادەکانی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار