نێچیرڤان بارزانی و ماكفارلان نیگەرانن لە گرفتەکانی بەردەم یەکخستنەوەی هیزەکانی پێشمەرگە



نێچیرڤان بارزانی و ماتیۆ ماكفارلان نیگەرانن لە گرفتەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە و دەشڵێن: داعش ھێشتا مەترسییە لەسەر عێراق و ھەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، جەنەرال ماتیۆ ماکفارلان فەرماندەی پێشوو ھێزەکانی ھاوپەیمانان، دوایین پێشھات و ھەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و کێشەکانی تاوتوێ کرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر گرفت و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌که‌‌ ده‌ربڕی.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی تازەدا بۆ جەنەرال ماکفارلان خواست و بەخێرھاتنی جەنەرال ڤاول فەرماندەی نوێی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد، ھەروەھا ئامادەییی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەردەوامیی ھاریکاریی ھاوبەش و سەرخستنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی یەکجارەکیی داعش دەربڕی.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھات و ھەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و کێشەکانی تاوتوێ کرا. لەمبارەیەوە ھەردوولا نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر گرفت و لەمپەرەکانی بەردەم پرۆسەکە دەربڕی.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دەربارەی دوایین پێشھاتەکانی شەڕی دژی تیرۆر‌ و مەترسییەکانی داعش لە عێراق و سووریا و ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کران. ھەردوولا ھاوڕا بوون کە داعش ھێشتا مەترسییە و عێراق و ھەرێمی کوردستان ھێشتا پێویستییان بە بەردەوامیی پشتگیریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ھەیە.

بڕیار لە بەرژەوەندی مامۆستایانی توشبووی شێرپەنجە دەدرێت
پێشت بڕیار لە بەرژەوەندی مامۆستایانی توشبووی شێرپەنجە دەدرێت
تەرمی گەنجێکی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا دۆزرایەوە
دواتر تەرمی گەنجێکی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا دۆزرایەوە
پەیوەندیدار