بڕیار لە بەرژەوەندی مامۆستایانی توشبووی شێرپەنجە دەدرێت



وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا مامۆستایانی توشبوونی شێرپەنجە کە لە دەرەوەی وانە دەڵێنەوە، بەشە وانەکانیان بۆ کەمبکرێتەوە و گواستنەوەیان بۆ خوێندنگاکانی سەنتەری شار بۆ بکرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، ئەو مامۆستایانەی تووشبووی شێرپەنجەن و لە قۆناغی چارەسەریدان بەو مەرجەی راپۆرتی پشتڕاستکراوەکان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هیوا، نانەکەلی و ئازادی هەبێت و لە دوای دەرچوونی ئەو گشتاندنە نوێکرابێتنەوە، دەتوانن بگوێزرێنەوە بۆ خوێندنگەکانی ناو سەنتەری شارەکان.

لە هەمان کاتیشدا دەبێت لەکۆی ئەو شەش بەشە وانانەی کە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەت بۆ مامۆستایان دانراوە، بۆیان کەمبکرێتەوە.

دەست بە سەر زیاتر لە ١٤٠ پاکەت قاوەی کێشدابەزاندندا گیرا
پێشت دەست بە سەر زیاتر لە ١٤٠ پاکەت قاوەی کێشدابەزاندندا گیرا
نێچیرڤان بارزانی و ماكفارلان نیگەرانن لە گرفتەکانی بەردەم یەکخستنەوەی هیزەکانی پێشمەرگە
دواتر نێچیرڤان بارزانی و ماكفارلان نیگەرانن لە گرفتەکانی بەردەم یەکخستنەوەی هیزەکانی پێشمەرگە
ەیوەندیدار