ڕێككەوتنێكی دیكەی هەولێر و بەغدا دەخرێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە



هەردوو وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق و هەرێم “بەوەكالەت” كۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە كاراكردنی ڕێككەوتنی نێوانیان بۆ هاریکاری لە بوارە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاهێنانی پیشەیی.

ئەمڕۆ یەک شەممە، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری کار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم بە وەکالەت كۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كاری عێراق، “ئەحمەد ئەسەدی ئاوات شێخ جەناب كۆبۆتەوە و گفتوگۆیان لەسەر کاراکردنی ئەو ڕێککەوتنە کردووە، کە لە نێوان وەزارەتی فیدڕاڵ و هەرێم ئەنجامدراوە بۆ هاریکاری لە بوارە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاهێنانی پیشەیی”.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئەسەدی باسی لە چالاککردنی بواری ڕێکخستنی کرێکارانی بیانی تاراوگە بۆ ناو وڵات و یەکلاکردنەوەی باری یاساییان کرد، هەروەها ڕەزامەندی لەسەر هاوکاریکردن لە بواری تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی دا.

ئاشكراشی كردووە، بڕیار دراوە بە ئاڵوگۆڕی ئەزموون بۆ توێژەرانی کۆمەڵایەتی و گواستنەوەی ئەزموونی دەسەڵاتی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە بواری پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ هەرێمی كوردستان.

پەروەردە خشتەی دەوام و تاقیكردنەوە و پشووەكانی ڕاگەیاند
پێشت پەروەردە خشتەی دەوام و تاقیكردنەوە و پشووەكانی ڕاگەیاند
كەشناسی كۆتایی چلەی هاوین و هاتنی كەشی فێنك ڕادەگەیەنێت
دواتر كەشناسی كۆتایی چلەی هاوین و هاتنی كەشی فێنك ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار