كەشناسی كۆتایی چلەی هاوین و هاتنی كەشی فێنك ڕادەگەیەنێت



 

لە 25ی ئەم مانگەوە چلەی هاوین كۆتایی دێت و كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كە كەشی شەەوان فێنك دەكات و شارەزایەكی كەشناسی دەلێت: “لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا بارستە ھەوایەکی سارد ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە، کە 20 پلەی سیلیزی بووە و سبەینێ بەرزترین پلە لە گەرمیان دەبێت بە 46 پلەی سیلیزی.

لای خۆشیەوە، کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “ڕۆژی 25ی ئاب چلەی هاوین کۆتایی دێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما دادەبەزێت و شەوان فێنک دەبێت”.

هاوكات، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەدرێژای ئەم ھەفتەیە بۆ ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو زیاتر بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێنێتەوە و ھەندێ ڕۆژ بەرز و نزمی بەرێژەیەکی کەم تیا بەدی ئەکرێت و خێرایی با زیاتر لەسەر خۆ ئەبێت و ھەندێک کات مامناوەند دەبێت.

ڕاشیگەیاند، بابەتە گرنکەکە دابەزینی پلەکانی گەرمایە بۆ خوار ئەم قۆناغەی ئێستا، كە پێشبینی ئەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا بارستە ھەوایەکی سارد لە باکوری ڕۆژھەڵاتی ئەوروپاوە شۆڕببێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی تورکیا و باکوری کوردستان و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و کاریگەری گەرما چەند پلەیەک کەم بکاتەوە.

 

ڕێككەوتنێكی دیكەی هەولێر و بەغدا دەخرێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە
پێشت ڕێككەوتنێكی دیكەی هەولێر و بەغدا دەخرێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە
فەرمانبەرانی هەرێم دەتوانن سودمەندبن لە خوێندن لە دەرەوەی وڵات
دواتر فەرمانبەرانی هەرێم دەتوانن سودمەندبن لە خوێندن لە دەرەوەی وڵات
ەیوەندیدار