هێزێکی ئەمنیی ڕێگریی لە خۆپیشاندانەکەی هەولێر کرد



بە بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمنیی، ڕێگری لەو خۆپیشاندانە کرا کە بڕیابوو ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر ئەنجامی بدەن.

بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایانی وانەبێژ بە مەبەستی دووبارەکردنەوەی داوای دامەزراندنیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندان بکەن.

پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، بە هۆی بوونی هێزێکی ئەمنی زۆر، خۆپیشاندانە چاوەڕوانکراوەکە نەکرا.

بەپێی زانیارییەکان، عەلی ڕەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ئەڵمانیا؛ لە “کلتوری پێشوازی”ەوە، بۆ سیاسەتی دیپۆرتکردنەوە
پێشت ئەڵمانیا؛ لە “کلتوری پێشوازی”ەوە، بۆ سیاسەتی دیپۆرتکردنەوە
بازرگانان دەتوانن مانگانە ١٠٠ هەزار دۆلار وەربگرن
دواتر بازرگانان دەتوانن مانگانە ١٠٠ هەزار دۆلار وەربگرن
ەیوەندیدار