بازرگانان دەتوانن مانگانە ١٠٠ هەزار دۆلار وەربگرن



لیژنەی پاڵپشتی دینار ڕایگەیاندووە، بازرگانان دەتوانن مانگانە ١٠٠ ھەزار دۆلار وەربگرن بە نرخی ڕەسمی، ئەمەش بەشێکە لە رێکارەکانی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار.

عومەر سودانی، ئەندامی لیژنەی  پاڵپشتی دینار بە رۆژنامەی “سەباح”ی ڕاگەیاند، لیژنەکەیان بڕیاریداوە بە کردنەوەی هەژمارێکی بازرگانی لە بانکی تی بی ئای، بۆ ئەو کەسانی ناسنامەی ژووری بازرگانی بەغدادیان پێیە ڕێگەیان پێدەدرێت مانگانە ١٠٠ ھەزار دۆلار بە نرخی رەسمی وەربگرن.

ئاماژەی بەوەکرد بازرگانان پشتگیری ئەو بڕیارەی لیژنەکەیان کردووە، پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە بازرگانان بە ئەنجامی ڕێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار لە بازاڕی رەش، بە ھەماھەنگی لەلایەن سەرۆکی ژووری بازرگانی بەغدادەوە دەکرێت و جێبەجێکردنیشی دەستیپێکردووە، کاریگەرییەکانیشی لە ماوەی داھاتوودا دەردەکەوێت.

هێزێکی ئەمنیی ڕێگریی لە خۆپیشاندانەکەی هەولێر کرد
پێشت هێزێکی ئەمنیی ڕێگریی لە خۆپیشاندانەکەی هەولێر کرد
ئەڵمانیا، پەنابەرانی ڕەتکراوە، دیپۆرت دەکاتەوە
دواتر ئەڵمانیا، پەنابەرانی ڕەتکراوە، دیپۆرت دەکاتەوە
ەیوەندیدار