ئەڵمانیا، پەنابەرانی ڕەتکراوە، دیپۆرت دەکاتەوە



لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیا دیپۆرتکراونەتەوە بۆ زیاتر لە یەک لەسەرچواری ژمارەی پەنابەرانی ڕاتکراوەژمارەیان بەرزبووەتەوە.

 

لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتکراونەتەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەشی کە بە ئارەزووی خۆیان ئەڵمانیا بەجێدەهێڵن بەرزبووەتەوە.

 

لە داوایەکدا بۆ پیدانی زانیاری لە لایەن پارتی چەپی ئەڵمانیاوە سەبارەت بە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی داواکانیان ڕەتکراوەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا دیپۆرتکراونەتەوە گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٨٦١ کەس، کە ئەم ژمارەیە بۆ نزیکەی ٢٧٪ زیادیکردووە، هاوکات لە نێو ئەو کەسانەی دیپۆرتکراونەتەوە هەزار و ٦٦٤ ژن و هەزار و ٣٧٥ کەسی خوار تەمەن ١٨ ساڵ هەبوون.

 

بەگوێرەی وەڵامەکەی وەزارەتی ناوخۆ، زۆرترین ژمارەی دیپۆرتکراون هاووڵاتیانی جۆرجیا (٧٠٥ کەس)، هاووڵاتیانی باکووری مەقدۆنیا (٦٦٥ کەس)، پاشان ئەفغانییەکان (٦٥٩ کەس)، دوای ئەوانیش تورکەکان (٥٢٥ کەس).

 

باس لەوەشکراوە کە ئەو کەسانەی داواکاری پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە یان ڤیزە یان ئیقامەیان بەسەرچووە، دەبێت ئەڵمانیا بەجێبهێڵن، هەروەها دەسەڵاتی پەیوەندیدار بۆ کاروباری دەرەوە پابەندە بە دیپۆرتکردنەوەیان ئەگەر خۆبەخشانە نەڕۆن، مەگەر بەربەستیک هەبێت وەک نەخۆشی یان بیانووی تر.

 

لای خۆیەوە، کلارا بۆنگەر، وتەبێژی پارتی چەپ بۆ کاروباری پەنابەران، ڕەخنەی لە زۆری ژمارەی دیپۆرتکراوەکان گرت و ڕایگەیاند: زۆرجار خەڵک ناچار دەکرێن لەژێر هەڕەشە یان بەکارهێنانی هێزدا بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە ڕووبەڕووی مەترسییە جدییەکانی وەک هەژاری و شەڕ دەبنەوە، ئەمە کارێکی نا بەرپرسیارانەیە.”

 

هەر بەپێی زانیارییەکان ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ئارەزووی خۆیان ئەڵمانیایان بەجێهێشتووە، زیادیکردووە، بەگوێرەی ماڵپەڕی “Tgs Schau”ی ئەڵمانی، ٤٨٩٢ کەس بەتێچووی حکومەتی فیدراڵی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە، هەروەها ٢٣٠٩ کەسیش بە تێچووی ویلایەتە فیدراڵیەکان و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، دوو هەزار و ١٨٦ کەس کە بەشێوەی نایاسایی، چوونەتە ناو ئەڵمانیا، ڕەوانەی سنوورەکان کراونەتەوە.

بازرگانان دەتوانن مانگانە ١٠٠ هەزار دۆلار وەربگرن
پێشت بازرگانان دەتوانن مانگانە ١٠٠ هەزار دۆلار وەربگرن
شاشەکانی ڕیکلام هاککران و فیلمی نەشیاویان بڵاوکردەوە
دواتر شاشەکانی ڕیکلام هاککران و فیلمی نەشیاویان بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار