هیلال هەواڵێکی شۆکهێنەری لەبارەی نێیمارەوە پێگەیشت



خۆرخی جیسوس ڕاهێنەری یانەی هیلالی سعودی هاندەرانی تیپەکەی تووشی شۆک کرد، کاتێک ڕایگەیاند، کە نێیماری ئەستێرەی بەڕازیلی تووشی پێکان بووە و ڕەنگە بەم هۆکارە نەتوانێت لە مەشق و ڕاهێنانەکانی داهاتوودا بەشداری بکات.

 

ڕاهێنەرەکەی هیلال لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دوای ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هیلال و فەیحا ڕایگەیاند، تیپەکەی یارییەکی باشی ئەنجامدا، بەڵام ئەو دەرفەتانەی کە لەبەردەستیدا بوو یاریزانەکانی نەیانتوانی بیقۆزنەوە.

 

لە یاری قۆناغی دووەمی خولی پیشەگەری ڕۆشنی سعودیە، یانەی هیلال لە نانیجە بەرامبەر یانەی فەیحا بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوو.

 

جیسوس وتی: سەرەتا دەبێت سوپاسی هاندەران بکەم بۆ ئەو کەشوهەوا  گونجاوەی لەیاریگادا بۆ هاندانمان هێنایانە ئارا، هیوامان خواست سەرکەوتنیان پێ ببەخشین، بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبووین، دەرفەتی زۆرمان هەبوو کە نەمانتوانی سوودی لێ وەربگرین .”

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی “کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان کرد و هەموو شتێکمان کرد کە پێویست بوو لە یاریگادا بیکەین، بەڵام لە کۆتاییدا بێبەش بووین، دەبێت هەوڵبدەین لە داهاتوودا چارەسەر بۆ ئەم بابەتە بدۆزینەوە، فەیحا یارییەکی زۆر گەورەی ئەنجامدا”.

 

سەبارەت بە گواستنەوەی نێیماری بەڕازیلیش بۆ ڕیزەکانی یانەکەی وتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ڕووی هێرشبردنەوە زۆر پێشدەکەوین دوای ئەوەی نێیمار پەیوەندی بە تیپەکەوە کرد، میترۆڤیچ و نێیمار لە باشترین یاریزانەکانی جیهانن، ئەوەش زۆر شت زیاد دەکات بۆ ئێمە.”

 

ڕوونیشیکردەوە، نێی پێکانێکی سوکی هەیە، ئەمەش وادەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشداری مەشق و ڕاهێنانەکان بکات، هەرچەندە تا ئێستا ماوەی ئامادەنەبوونی دیاری نەکراوە.

 

لە کۆتاییدا وتی: بوونی یاریزانە بەڕازیلیەکان لە تیپەکەماندا بەهێزترمان دەکات، چونکە ئەوان خاوەنی لێهاتوویی تاکەکەسین، ئەمەش زۆر گرنگە.

قەیرانی کەمی ئاو فەرەنسای گرتوەتەوە
پێشت قەیرانی کەمی ئاو فەرەنسای گرتوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار