قەیرانی کەمی ئاو فەرەنسای گرتوەتەوە



ڕۆژنامەی “لی فیگارۆ” ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئاویان لە ٧٨ پارێزگای ئەو وڵاتە سەپاندووە.

لە بڵاوکراوەی ڕۆژنامەکەدا هاتووە: دەسەڵاتدارانی فەرەنسا سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئاویان لە ٧٨ پارێزگای وڵاتەکەدا سەپاند، ئەو سنووردارکردنانە لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا سەپێندراون، لەو ژمارەیەش ٤٠ پارێزگا بەدەست قەیرانی وشکەساڵی و کەمی ئاوەوە دەناڵێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئەگەری دروستبوونی قەیرانی ئاو لە فەرەنسا قەدەغەکردنی پڕکردنەوەی مەلەوانگە تایبەتەکان دەسەپێندرێت، بەکارهێنانی ئاو بۆ شۆردنی ئۆتۆمبێل، ئاودانی باخچەکان لە یاریگا وەرزشییەکان، هەروەها بەکارهێنانی ئاو لە کشتوکاڵدا سنووردار دەکرێت.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی شەش هەزار پشکنین بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی هاووڵاتیان بە سیستمی بەکارهێنانی ئاو لە فەرەنسا ئەنجامدراوە، هەروەها سەرپێچی جۆراوجۆر لە ٧٪ی ئەو حاڵەتانەی کە پشکنینیان بۆ کراوە دەستنیشان کراوە.

پێشتر فەرەنسا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە ئەگەری هەیە بگاتە ٤٠ پلەی سیلیزی، دۆخی مەترسی کەشوهەوای لە ١٩ پارێزگای ئەو وڵاتە ڕاگەیاندبوو.

لە کۆتایی مانگی تەمموزی ڕابردوودا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرەنسا ڕایگەیاند، نزیکەی نیوەی ئیدارەکانی کۆمار بەهۆی وشکەساڵییەوە مەترسی ئاگرکەوتنەوەیان لەسەرە.

شاشەکانی ڕیکلام هاککران و فیلمی نەشیاویان بڵاوکردەوە
پێشت شاشەکانی ڕیکلام هاککران و فیلمی نەشیاویان بڵاوکردەوە
هیلال هەواڵێکی شۆکهێنەری لەبارەی نێیمارەوە پێگەیشت
دواتر هیلال هەواڵێکی شۆکهێنەری لەبارەی نێیمارەوە پێگەیشت
ەیوەندیدار