وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، نوێترین لیستی زانکۆکانی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بڵاوکردەوە، بەشی شەشەمی ڕێبەرەکەدا لیستی زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستانی تێدایە.

گرنگی ڕێبەری عێراق

١/ھەر زانکۆیەکی ھەرێم یان عێراق لە چوارچێوەی ئەم ڕێبەرە نەبێت دەرچووەکانی ئەو زانکۆیە ناتوانن سود لە بڕوانامەکانیان وەربگرن بۆ دامەزراندن لەسەر حکومەتی عێراق.

٢/ھەر زانکۆیەکی ھەرێم یان عێراق لە چوارچێوەی ئەم ڕێبەرە نەبێت دەرچووەکانی ئەو زانکۆیە ناتوانن سودمەندبن لەو زەمالانەی پێشکەش بە عێراق دەکرێن.

٣/ھەر زانکۆیەکی ھەرێم یان عێراق لە چوارچێوەی ئەم ڕێبەرە نەبێت دەرچووەکانی ئەو زانکۆیە ناتوانن لە دەرەوەی وڵات بخوێنن

٤/ھەر زانکۆیەکی ھەرێم یان عێراق لەچوارچێوەی ئەم ڕێبەرە نەبێت دەرچووەکانی ئەو زانکۆیە یەکسانکردنی بڕوانامەیان لە عێراق بۆ ناکرێت.

ھەر زانکۆیەکی حکومی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەم ڕێبەرە نەبێت دەرچوەکانی تەنھا دەتوانن لە وڵاتی ئێران درێژە بە خوێندن بدەن لە دەرەوەی وڵات.

ھەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغداد بەردەوام بۆ ئەوە سەرجەم زانکۆ حکومیەکانی ھەرێم لە چوارچێوەی ئەم ڕێبەرە تۆمار بکەن وەک زانکۆکانی گەرمیان و چەرمۆ و زانکۆکان تر.

هیلال هەواڵێکی شۆکهێنەری لەبارەی نێیمارەوە پێگەیشت
پێشت هیلال هەواڵێکی شۆکهێنەری لەبارەی نێیمارەوە پێگەیشت
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جێگیرە
دواتر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جێگیرە
ەیوەندیدار