نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جێگیرە



ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 80 سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی وەک ڕۆژانی پێشترە و بە جێگری ماوەتەوە.

هاوکات بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 81 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، وڵاتانی عێراق، ڕوسیا، سعودییە، ئیمارات، جەزائیر، کوێت و عومان ڕایانگەیاند، بە ئامانجی هێشتنەوەی نرخی نەوت بە سەقامگیری لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە
ئینتەر میامی جامی خولی ئەمریکی بەدەستهێنا
دواتر ئینتەر میامی جامی خولی ئەمریکی بەدەستهێنا
ەیوەندیدار