ئینتەر میامی جامی خولی ئەمریکی بەدەستهێنا



لە یارییەکدا کە بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامدرا، ئینتەر میامی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، نازناوی جامی خولی ئەمریکی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە لێدانی سزا لە ناشڤیلی بردەوە.

 

یارییەکەی ئینتەر میامی و ناشڤیل بە یەکسانبوونێکی ئەرێنی کۆتایی هات، بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا، دواتر بە لێدانی سزاو بە ئەنجامی 10-9 ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی مێسی توانی یارییەکە بباتەوە.

لە خولەکی 23 لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی گۆڵی پێشەنگی بۆ ئینتەر میامی تۆمارکرد، دواتر ناشڤیل لە خولەکی 68 لە ڕێگەی فاڤا پیکۆلتەوە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد و یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا بە کۆتا هات.

ئینتەر میامی سەرکەوتوو بوو لە لێدانی سزا، بە ئەنجامی 10-9، بۆ یەکەمجار جامی خولەکەی لە مێژووی خۆیدا بەرز کردەوە.

مێسی لەگەڵ هاوکارانی پێشووی  لە یانەی بەرشەلۆنە (سێرجیۆ بوسکێتس و جۆردی ئەلبا) توانیان یەکەم نازناو لەسەر خاکی ئەمریکا بەدەستبهێنن و پێکەوە ئاهەنگیان گێڕا، دوای ئەوەی هەرسێکیان سەرکەوتوو بوون لە لێدانی سزا.

 

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جێگیرە
پێشت نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جێگیرە
سەعدی پیرە هۆشداری دەدات لە دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی
دواتر سەعدی پیرە هۆشداری دەدات لە دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی
ەیوەندیدار