سەعدی پیرە هۆشداری دەدات لە دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی



ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هۆشداری دەدات لە خراپی لێکەوتەکانی دواخستنی کۆنگرەی لەسەر دۆخی ناوخۆی یەکێتی بە تایبەتیش ئەگەر هاتوو لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوتوو نەبن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئەگەر کۆنگرە پێش هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، دەبێت سوودی هەبێت بۆ هەڵبژاردن و کۆمان بکاتەوە. بەڵام ئەگەر بخرێتە دوای هەڵبژاردن و لە هەڵبژاردن سەرکەوتوو نەبین، ڕەنگە لە کۆنگرە کێشەمان بۆ دروست ببێت.”

وتیشی، “دۆخەکە گونجاوە بۆ کۆنگرە و گۆڕانکارییەکان، چونکە پەیوەندی نێوان هەڤاڵانمان تۆکمە و پتەوە.”

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی خستە ڕۆژی 25 ی مانگی دووی 2024. حکومەتی عێراقیش 18ی دوانزەی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکردووە.

یەکێتی لە مانگی 12 ی ساڵی 2019 کۆنگرەی چوارەمی بەست و تێیدا هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردران. لە ئێستا بارودۆخی نێوخۆیی ئەو حزبە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و سەرکردەکانی دەڵێن سیستەمی هاوسەرۆکی شکستی هێناوە و بافڵ تاڵەبانی بووەتە سەرۆک و لاهور شێخ جەنگی لە حزب دوور خراوەتەوە.

سەعدی پیرە، دەڵێت،” مانگی 12ی ئەمساڵ وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەیە، بەڵام ئەنجام دان و ئەنجام نەدانی لەو وادەیەدا پاڵپشت و دژیشی هەیە، بۆیە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت.”

ئینتەر میامی جامی خولی ئەمریکی بەدەستهێنا
پێشت ئینتەر میامی جامی خولی ئەمریکی بەدەستهێنا
لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا خۆپیشاندان دەکرێت
دواتر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا خۆپیشاندان دەکرێت
ەیوەندیدار