بەناردنی فڕۆکەی ئێف 16بۆ ئۆکراینا، ڕوسیا هەڕەشەی ئەتۆم دەکات



ئەمڕۆ شەممە، ئاناتۆلی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیارەکەی واشنتۆنی بۆ دابینکردنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ لە کیێڤ بە بڕیارێکی بێباکانە و شێتانە وەسف کرد.

میدیاکانی ڕووسیا لە زاری باڵیۆزی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە، “هەنگاوەکانی ئەم دواییەی پەپوولەکان لە ئەمریکا، لەوانەش ناردنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦، وەک ئەوە وایە کە شەمەندەفەرێک لەسەر هێڵی ئاسن بە خێرایی تەواو بەبێ هەبوونی ئیستۆپ بۆناو باروت بڕوات”.

ئەنتۆنۆڤ وتیشی: کۆشکی سپی بەم هەنگاوانەی بەرەو بنبەست دەچێت و بڕیاری شێتانەتر دەدات بۆ ئەوەی لێی دەربچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم هەنگاوانە بەهۆی شکستی هێرشی بەرپەرچدانەوەی ئۆکرانیا دێت، هەروەها هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا چیتر لەناو ئەمریکادا زۆر بەناوبانگ نین”.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەناردنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمییان هەبێت، ڕووسیا بە هەڕەشەیەکی ئەتۆمی دەزانێت لەلایەن ڕۆژئاواوە.

بارزانی: دەبێ پارتی متمانەی گەل بپارێزێت
پێشت بارزانی: دەبێ پارتی متمانەی گەل بپارێزێت
بافڵ تاڵەبانی: نابێت چیتر هاووڵاتیان لە دڵەڕاوكێی وەرگرتنی مووچەدابن
دواتر بافڵ تاڵەبانی: نابێت چیتر هاووڵاتیان لە دڵەڕاوكێی وەرگرتنی مووچەدابن
ەیوەندیدار