بافڵ تاڵەبانی: نابێت چیتر هاووڵاتیان لە دڵەڕاوكێی وەرگرتنی مووچەدابن



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەردە لە وادەی خۆیدا و دەشڵێت: “چیتر هاووڵاتییان لە دڵەڕاوكێی بەدەستهێنانی مووچەكانیان نەبن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كرد و لەدیدارێكدا دۆخی گشتیی وڵات و بەردەوامیی گفتوگۆكان بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان و‎ تێپەڕاندنی بەربەستەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پرسی هەڵبژاردن، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ناردنی شایستەداراییەكانی هەرێم كرد و ڕایگەیاند، هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەردە لە وادەی خۆیدا، دەشمانەوێت هەڵبژاردن هۆكارێك بێت بۆ نزیكبوونەوە و گەشەپێدانی دیموكراسی نەوەك ترازان.

وتیشی، “نابێت خەڵكەكەمان بكرێنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و دەبێت دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان بێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، هەوڵەكانیشمان لەو پێناوەدا بەردەوام دەبێت تاوەكو چارەسەرێكی یەكجارەكی و ئەرێنی دەدۆزینەوە و چیتر هاووڵاتییان لە دڵەڕاوكێی بەدەستهێنانی مووچەكانیان نەبن.

بەناردنی فڕۆکەی ئێف 16بۆ ئۆکراینا، ڕوسیا هەڕەشەی ئەتۆم دەکات
پێشت بەناردنی فڕۆکەی ئێف 16بۆ ئۆکراینا، ڕوسیا هەڕەشەی ئەتۆم دەکات
بەوێنە؛ شوێنەوارێكی 2500 ساڵ لەمەوبەر لە سنووری سلێمانی دۆزرایەوە
دواتر بەوێنە؛ شوێنەوارێكی 2500 ساڵ لەمەوبەر لە سنووری سلێمانی دۆزرایەوە
ەیوەندیدار