بارزانی: دەبێ پارتی متمانەی گەل بپارێزێت



 

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆك ڕایگەیاند، لە بابەتی هەڵبژاردندا پارتی هەر لەدوای ڕاپەڕین دەستپێشخەر بووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گواستنەوە لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی دەستووری و دەشڵێت: “پێویستە بەرەو هەڵبژاردن بچین و دەبێ پارتی متمانەی گەل بپارێزێت”.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (19ـی ئابی 2023) لە شاری دهۆك، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ڕێكخستنەكانی حزبەكەی لە دەڤەری بادینان كۆبووەوە.

بارەگای بارزانی بڵاویكردۆتەوە، مەسعود بارزانی تیشكی خستەسەر بارودۆخی حزب و بڕیارەكانی كۆنگرەی 14ی پارتی و هەورەها بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و كۆسپەكان لە قۆناغی ئێستا و داهاتوو.

بارزانی وێڕای ئاماژەدان بەوەی، كە لە بابەتی هەڵبژاردندا پارتی هەر لەدوای راپەڕین دەستپێشخەر بووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گواستنەوە لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی دەستووری وتیشی، “پێویستە بەرەو هەڵبژاردن بچین و دەبێ پارتی متمانەی گەل بپارێزێت”.

وتیشی، “هەر كەس و لایەنێك پەرۆشی بەرژەوەندییەكانی كوردستان بێت هەرگیز كۆسپ بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن دروست ناكات و دەبێ لایەنە سیاسییەكان سەرباری جیاوازیی بۆچوونیان لەسەر هێڵە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان و پاراستنی قەوارەی هەرێم كۆك و هاوڕا بن”.

دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە 20 ساڵی ڕابردوودا، بارزانی ئاماژەی بەوەكرد، بۆ ئەوەی عێراق بتوانێ سەقامگیر بێت دەبێ هەموو لایەك رەچاوی پابەندبوون بە دەستوور و پڕەنسیپەكانی شەراكەت و هاوسەنگی و تەوافوق بكەن.

بافڵ تاڵەبانی مەرجی یەكێتی بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە ئاشكرادەكات
پێشت بافڵ تاڵەبانی مەرجی یەكێتی بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە ئاشكرادەكات
بەناردنی فڕۆکەی ئێف 16بۆ ئۆکراینا، ڕوسیا هەڕەشەی ئەتۆم دەکات
دواتر بەناردنی فڕۆکەی ئێف 16بۆ ئۆکراینا، ڕوسیا هەڕەشەی ئەتۆم دەکات
ەیوەندیدار