ئاسایش و كۆماندۆ ئۆپراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان ئەنجامدا



 

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوبەشی هێزەكانی كۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان لە ڕۆژهەڵاتی كەركوك ئەنجامدا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و فەوجی چواری هێزەكانی كۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان لەبەرەی ڕۆژهەڵاتی كەركوك ئەنجامدا، كە مەبەست لێ ی كێوماڵكردنی ناوچەكە و گەڕاندنەوەی ئارامی زیاتر و لەناوبردنی حەشارگە و پاشماوەكانی داعش بوو.

ڕاشیگەیاندووە، ئۆپراسیۆنەكە لە كاتژمێر ٣:٣٠ بەرەبەیانی ٢٠٢٣/٨/١٨ لە سێ قۆڵەوە لەناوچەكانی ( كۆڵەكان و چەمی ڕۆخانە و نزیك لە پردی عوسمانلی ) ئەنجامدرا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەم كێوماڵە فراوانەی هێزەكانی ئۆپراسیۆن لەو بۆشاییە ئەمنییەی، كە دەكەوێتە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم هەڵەمەتانە بەردەوامی دەبێت لەپێناو گەڕاندنەوەی ئارامی و لەناوبردنی حەشارگەو پاشماوەكانی داعش.

وردەكاری زیادكردن و پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا
پێشت وردەكاری زیادكردن و پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا
بەڤیدیۆ؛ ئاگر لە كۆرۆمۆر كەوتەوە
دواتر بەڤیدیۆ؛ ئاگر لە كۆرۆمۆر كەوتەوە
ەیوەندیدار