وردەكاری زیادكردن و پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لە ئێستادا پرسی هەموارکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ دەکەن و ئامانج لەو پڕِۆسەیە زیادکردنی مووچە کەمەکانە، چونکە هەندێک فەرمانبەر مووچەکانیان هاوتای ماندبوونیان نییە و دەشڵێت: “لە ساڵی داهاتوو پڕۆژە یاسای پلەبەندی مووچە ئامادە دەبێت”.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، هەموارکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دۆسیەیەکی گرنگە بۆ پۆلێنکردنی فەرمانبەران، چونکە جیاوازییەکی زۆر لە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتێک بۆ وەزارەتێكی دیکە هەیە و ئەوەش ناسەقامگیری لە نێو فەرمانبەران دروستکردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە رێگەی هەموارکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، مووچە کەمەکان زیاد دەکرێت و لیستێکی نوێ بۆ رێژەی مووچە لەلایەن لیژنەی ڕاسپێردراوەوە دادەنرێت.

وتیشی، “لە ئێستادا حکومەت پرسی هەموارکردنەوەی مووچە تاوتوێ دەکات و سەرژمێری بۆ فەرمانبەران دەکرێت و بەسەر 10 پلەدا پۆلێن دەکرێن و بەپێی کار و ماندبوونی فەرمانبەر پلەکەی دیاری دەکرێت و مووچەکەی هەمواردەکرێتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی دارایی ئاشكرای دەكات، “لە ساڵی 2024 پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی مووچە ئامادە دەبێت”.

لە ماوەی رابردووش پەرلەمانی عێراق چەندین داواکاریی ئاڕاستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردبوو بۆ ئەوەی پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران بکرێتە پڕۆژە یاسایەک و لە وەڵامدا ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاندبوو، ئەو پرسە لە ژێر تاوتوێدایە و لیژنەی باڵای لەلایەن وەزارەتی دارایی و پلاندانان و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێكهێنراوە لەژێر سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران.

بکوژی شۆفێری تاکسییەکەی کەرکوک دەستگیرکرا
پێشت بکوژی شۆفێری تاکسییەکەی کەرکوک دەستگیرکرا
ئاسایش و كۆماندۆ ئۆپراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان ئەنجامدا
دواتر ئاسایش و كۆماندۆ ئۆپراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان ئەنجامدا
ەیوەندیدار