عێراق وردەكاری گێڕانەوەی ئامێرەكانی پاڵێوگەی بێجی لە كوردستان ئاشكرادەكات



وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە وەرگرتنەوەی ئامێرەکانی پاڵاوگەی بایجی ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامێرەکان بە هاوکاری و کۆششی هەموو لایەنەکان، بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک بدرێت گەڕێنراونەتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کەرەستەکانی پاڵێوگەی بێجی بەسەر گۆڕەپانەكانی کەرەستەی کۆن و کەرەستەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دابەشکرابوون، بەڵام بەشێک لە ئامێرەکان بەکارنەهێنراون، چونكە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور دروستکراون.

ڕاشیگەیاندووە، ئامێرەکان بە هاوکاری و کۆششی هەموو لایەنەکان، بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک بدرێت بە هیچ لایەنێک، گواستراونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، وەرگرتنەوەی ئەم ئامێرانە و ئەم بڕە بۆ خێراترکردنی پڕۆسەی کارپێکردنی پاڵاوگەی باکورە، چونکە دواکەوتنی ئەم پڕۆسەیە زیانێکی زۆر بە عێراق بە شێوەیەکی ڕۆژانە دەگەیەنێت.

ڕاوێژكارێكی سودانی پلانێك دەربارەی مووچە و ڕێژەی هەژاری ئاشكرادەكات
پێشت ڕاوێژكارێكی سودانی پلانێك دەربارەی مووچە و ڕێژەی هەژاری ئاشكرادەكات
نرخی زێر دابەزی
دواتر نرخی زێر دابەزی
ەیوەندیدار