نرخی زێر دابەزی



نرخی زێڕ بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دابەزینی تۆماركرد و نرخی یەك ئۆنسە لە سەرەتای ئەم مانگەوە 60 دۆلار دابەزیوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ دابەزیوە بۆ 1892 دۆلار لەكاتێكدا لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە 1950 دۆلار بوو.

ڕاشیگەیاند، هەڵئاوسانی ئابووری یابان لە 3.3% دابەزی بۆ 3.1% و ئەم ئەنجامەش ئەرێنی بوو بۆ (یەن)ی یابانی و بەهۆیەوە بڕێكی كەم نرخی زێڕی بەرزكردنەوە بەڵام ڕێژەیەكی ئەوتۆ نەبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزی نرخی دۆلار كاریگەری لەسەر گران بوونی زێڕ هەیە بە هاووڵاتیان، چونكە كاتێك بەهاكەی دەشكێنرێتەوە بە دینار زیاتر لەسەر هاووڵاتیان دەكەوێت.

ئاشكراشی كرد، ئێستا نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 482 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 421 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 361 هەزار دینارە.

 

عێراق وردەكاری گێڕانەوەی ئامێرەكانی پاڵێوگەی بێجی لە كوردستان ئاشكرادەكات
پێشت عێراق وردەكاری گێڕانەوەی ئامێرەكانی پاڵێوگەی بێجی لە كوردستان ئاشكرادەكات
تەندروستی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە
دواتر تەندروستی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە
ەیوەندیدار