هێمن هەورامی: سلێمانی بەشێکی دانەبڕاوە لە جەستەی پارتی



ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سلێمانی بە بەشێكی دانەبڕوا لە جەستەی حزبەکەی وەسف دەکات و دەشڵێت دەیانەوێت پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ یەکێتیدا بکەن.

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی کوردستان 24 ڕایگەیاند، “سلێمانی بەشێکی دانەبڕاوە لە جەستەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی دەتوانێت زۆر کار بۆ سلێمانی بکات، بەڵام هەندێک رێگری هەیە لە رووی حزبییەوە، ئەگەر بمانەوێت ئەو رێگرییانە نەمینێت لەوانەیە شتی نەخوازراو رووبدات، بەداخەوە لەبەر دۆخی سیاسی و ئیداری حکومڕانی سلێمانی نەمانتوانیەوە ئاوڕێکی جدی لە سلێمانی بدەینەوە”.

وتیشی: “ئەو ڕێگرییانەی لە خەڵکی پارتی لە سنووری شاری سلێمانی دەکرێت، لە هەولێر و دهۆک بەرامبەر بە هیچ لایەنگرێکی لایەنە جیاوازەکان ناکرێت”.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، هێمن هەورامی ڕایگەیاند، “لەگەڵ یەکێتی سەرەڕای ئەوەی کۆسپ هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوانمان، بەڵام ئیرادەیەکی باش هەیە کە زاڵبین بەسەر ئەم کۆسپانەدا، لەبەر ئەوەی متمانەی هاووڵاتییان بۆ پرۆسەی سیاسی بۆ هەڵبژاردن  بەندە بەوەی چەندێک پەیوەندی پارتی و یەکێتی باش دەبێت”.

وتیشی: “ئێمە لەگەڵ یەکێتی رێککەوتنی ستراتیژی لەمێژینەییمان پێکەوە هەیە، چەندین جار داوامان کردووە پێداچوونەوە بە رێککەوتنەکانی پێشوومان بکرێت، یاخود رێککەوتنێکی دیکە سەر لە نوێ واژوو بکەین”.

قەڵای کەرکوک نۆژەندەکرێتەوە
پێشت قەڵای کەرکوک نۆژەندەکرێتەوە
بە هۆی ئیندۆمییەوە ئەمریکا سەری لە عێراق سوڕماوە
دواتر بە هۆی ئیندۆمییەوە ئەمریکا سەری لە عێراق سوڕماوە
ەیوەندیدار