هاتووچۆ ڕوونكردنەوە لەسەر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی “مەلیكە” دەدات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا‌ هیچ بڕیارێك لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان “مەلیكە” نەدراوە و دەشڵێت: “پشكنینەكە ڕۆتینی بووە و هیچیان بۆ نەكراوه‌ و هیچیشیان بۆ ناكرێت”.

فازڵ حاجی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر لەبارەی تۆماركردنی “ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه”‌ ڕایگەیاندووە، ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا ڕوویدا بۆ ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كراون ”مه‌لیكه‌” ته‌نیا پشكنینی ڕۆتینی بوو و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هیچیان بۆ ناكرێ و ره‌قه‌میش ناكرێن.

ڕاشیگەیاند، ئێستا‌ زیاتر له‌ شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و پشكنینه‌ی ڕۆیشتووه‌ و هیچیش نه‌كراوه‌، باوه‌ڕ ناكه‌م له‌ داهاتوویشدا هیچیان بۆ بكرێت.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو بڕیارێك ده‌رچوو بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه‌ و پشكنین بۆیان، نرخی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ به‌ ته‌واوی به‌رز بووه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا بەهۆی بێ‌ هیوا بوونی هاووڵاتیان لە تۆماركردنیان نرخه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی شكاوه‌.

كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیەنرا
پێشت كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیەنرا
مامۆستایان و فەرمانبەران لەبارەی مووچەوە ئاگاداردەکرێنەوە
دواتر مامۆستایان و فەرمانبەران لەبارەی مووچەوە ئاگاداردەکرێنەوە
ەیوەندیدار