كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیەنرا



مامۆستایانی وانەبێژ بۆ دامەزراندنیان بە شێوەی هەمیشەیی كۆڵنادەن و دەست بە خۆپیشاندان و مانگرتن دەكەنەوە و نوێنەری گشتی ئەو مامۆستایانەش دجەڵێت: “ڕۆژی یەك شەممە لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران خۆپیشاندان دەكەین”.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٣ خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەولێر لە بەردەم بینای یٔەنجومەنی وەزیران لە کاتژمێر 10ی بەیانی دەست پێدەکات.

نوێنەری گشتی وانەبێژان، داوا لە مامۆستایان دەكات “ئامادەبن بۆ مافی خۆتان، کە دامەزراندانە”.

ئاماژەی بەوەكرد، لەژیاندا ماف دەسەندرێت و نادرێت، بۆیە ڕۆژی یەک شەممە ئامادەبە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر بۆ مافی خۆتان.

دەشڵێت: “بـەپێی سەرچاوەیـەکی بـاوەڕپێکراو سـەبارەت بە دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستـایانی وانـەبێژان تاوەکو ئێسـتا هیـچ بـڕیارێکی یـەکلاکەرەوە نەدراوە لەسـەر دامـەزراندنمان، بۆیە تاکە چارەسەر بۆ وانەبێژان خۆپێشاندانە و تەنها داوای دامەزراندن دەكەین”.

زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان هەیە و ماوەی چەند ساڵێكە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، ئەوانیش دەست بە بایكۆت و خۆپیشاندان دەكەن و داوای دامەزراندن دەكەن، بەڵام تا ئێستا دانەمەزرێنراون نە بە گرێبەست و نە بە هەمیشەیی، لە كاتێكدای ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دارایی ڕێنماییەكی دەركرد بۆ ڕێكخستن و زیادكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.

 

عومەر گوڵپی:بەڕێگایەکی ترسناک گەنجانی کورد فریو دەدرێن
پێشت عومەر گوڵپی:بەڕێگایەکی ترسناک گەنجانی کورد فریو دەدرێن
هاتووچۆ ڕوونكردنەوە لەسەر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی “مەلیكە” دەدات
دواتر هاتووچۆ ڕوونكردنەوە لەسەر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی “مەلیكە” دەدات
ەیوەندیدار