مامۆستایان و فەرمانبەران لەبارەی مووچەوە ئاگاداردەکرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت”بۆ وەرگرتنی مووچە دەبێت مامۆستاکە یان فەرمانبەرەکە خۆی ئامادەبێت و مووچەکەی بەکەس نادرێت”.

لە نوسراوێکی فەرمیدا وەزارەتی پەروەردە کە ئاراستەی گشت باخچەی منداڵان و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلیمانی کراوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات ، مامۆستایان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان دەبێت خۆیان ئامادە بن و هیچ مامۆستا و کەسێک ناتونێت لەبری ئەو مووچە وەربگرێت و واژۆ بکات، هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە واژۆی مامۆستایان دەبێت بە ( جافی شین ) بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر ناوەندێکی خوێندن ئەو ڕێنماییانە جێبەجی نەکات بەڕێوەبەران و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکەنەوە.

هاتووچۆ ڕوونكردنەوە لەسەر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی “مەلیكە” دەدات
پێشت هاتووچۆ ڕوونكردنەوە لەسەر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی “مەلیكە” دەدات
ڕۆژی دەستبەکاربوونی لیوای 20 دیاری دەکرێت
دواتر ڕۆژی دەستبەکاربوونی لیوای 20 دیاری دەکرێت
ەیوەندیدار