دیسانەوە ڕیاڵ مەدرید و مپاپێ‌



فلۆرینتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدرید، جەماوەری یانەی شاهانە تووشی شكۆ دەكات، لەبارەی بەستنی بۆند لەگەڵ كیلیان مپاپێی فەرەنسایی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان.


ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2021 و 2022 هەوڵیدا مپاپێ‌ بهێنێتە ڕیزەكانی، بەڵام سان جێرمان لە یەمجاردا ڕەتیكردەوە و یاریزانەكەش بڕیاریدا بۆندەكەی لەگەڵ پاریس بۆ جاری دووەم نوێ‌ بكاتەوە.

بەپێی ڕادیۆی “مۆنت كارلۆ”، زۆرێك لە جەماوەری ڕیاڵ مەدرید داوایان لە فلۆرینتینۆ پێرێز كردووە، لە مپاپێ‌ ببورێت و جارێكی تر هەوڵبدات بۆندی لەگەڵ ببەستێت، پاش ئەوەی یاریزانەكە لە جامی جیهانی 2022 ئاستێكی بەرزی خستەڕوو.

ڕادیۆ فەرەنساییەكە ئاماژە بە پشتگوێخستنی پێرێز دەكات بۆ داواكاریی جەماوەر و سورە لەسەر لێدوانەكانی پێشووی كە ڕایگەیاندبوو، ڕیاڵ مەدرید هەوڵی سێیەم ناخاتەگەڕ بۆ بەستنی بۆند لەگەڵ مپاپێ‌.

سەرچاوە نزیكەكان لە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید دەڵێن، بەڕێوەبەران لەبارەی بۆندەكەی مپاپێ‌ دەڵێن”كاتێك ڕیاڵ مەدرید دوو جار لە دەرگات دەدات و لە هەردووجارەكەدا دەست بەڕوویەوە دەنێیت، گەوجێتییە پێداگری لەسەر بۆندەكە بكرێت.. دامەزراوەكە لەسەر هەموو شتێكەوەیە”.

 

دامەزراندن بۆ میلاكی پاسەوانی سنوور دەكرێتەوە
پێشت دامەزراندن بۆ میلاكی پاسەوانی سنوور دەكرێتەوە
لە سلێمانی مامۆستای وانەبێژ بۆ چەند پسپۆڕییەك دادەمەزرێن
دواتر لە سلێمانی مامۆستای وانەبێژ بۆ چەند پسپۆڕییەك دادەمەزرێن
ەیوەندیدار